فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر بۆردوومانی بادینان دەکەن

فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی دەڤەری باڵایان و شارەدێی کانی ماسیان کرد لە سنووری بادینان.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنیۆز، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی دەڤەری بەرواری و باڵایان و شارەدێی کانی ماسی و گوندی دەرگەلێ-یان کرد.

بۆردوومانەکە زیانی ماددی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هەتا ئێستا زیانە گیانییەکانی ئاشکرا نەبووە.

ز.ش